دار و لقهدارن. دارێك ده‌یان لق و پۆ و به‌دوای ئه‌وه‌یشدا چڵه‌پۆپه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، و زمانێكیش ده‌كرێ ده‌یان زاراوه‌ی ناوچه‌یی لێ بكه‌وێته‌وه به‌ڵام زمانه‌كه هه‌ر شازمانه و هه‌رگیز نابێت به زاراوه و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌یش دار هه‌ر شاداره و هه‌رگیز نابێته‌وه به لق/ چڵێك. له هیچ وه‌ختێكدا لق به ناوی دارێك ناوزه‌د ناكرێ به‌ڵكو ده‌بێ داره‌كه‌ی پێوه بلكێنرێ، واته لقه‌دار/ لقی دار و به هه‌مان شێوه‌یش زاراوه به‌ته‌نیا جێگای زمان ناگرێته‌وه به‌ڵكو ده‌بێ زمانه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی هه‌میشه له‌گه‌ڵدا بێت، وه‌كو زاراوه‌ی سۆرانیی زمانی كوردی.
ئه‌گه‌ر له‌بری ناوهێنان و ناساندنی وشه‌ی "زمانی كوردی"، سۆرانی یان كورمانجی به‌كاربهێنرێت، بێ هیچ دوودڵی و نكۆڵییهك نه‌ك هه‌ر ده‌چێته خانه‌ی هه‌ڵه‌وه، به‌ڵكو ده‌چێته خانه‌ی خزمه‌ت به نه‌یارانی زمان و كه‌لتوری ته‌واوی كوردی و یه‌كێكه له هه‌وڵی وه‌دیهێنانی ئامانجه بهخهوشهكانی نه‌یارانی زمانی كوردی. سه‌رگرتنی هه‌وڵێكی له‌و شێوه‌یه هه‌روه‌ك دابه‌شكردنی خاكی له‌مێژینه‌ی كوردستان به‌سه‌ر چه‌ند پارچه‌یه‌كدا و دابڕانی له دڵی دایكی گه‌وره‌ی نیشتیمان، ئه‌ویش ده‌بێته هۆی مه‌ترسی گه‌وره و پێشهاتی گه‌لێك خراپ له ئایندهی زمانه كوردییه‌كه‌دا. دووریش نییه زیانه‌كه‌ی چه‌ندین بار گه‌وره‌تر و ترسناكتریش بێت، چونكه دابه‌شبوونی زمان به واتای دابه‌شبوونی نه‌ته‌وه‌یه و ئه‌گه‌ر بۆ داهاتوویه‌كی دوور بڕوانرێ ئه‌وا تا دێ مه‌ترسیدارتر ده‌بێت. مه‌ترسی گه‌وره له‌وه‌دایه كه زاراوه‌كان جێگای زمان بگرنه‌وه چونكه ئێمه زمانی كوردیمان هه‌یه و زاراوه‌ی سۆرانی و كورمانجی و زۆری تریشمان هه‌ن. هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئه‌م جیهانه له ده‌ره‌وه‌ی قه‌واره‌كه‌ی خۆیدا له‌ڕێگه‌ی زاراوه‌وه نه‌ناسراوه به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی زمانه‌كه‌یه‌وه ناسراوه چونكه زمان پاشگری ڕاسته‌وخۆی ناوی نه‌ته‌وه‌كه‌یه: كورد = كوردی.
به‌هۆی دابه‌شكردنی خاكی به‌رینی كوردستانه‌وه له ساڵی 1514دا و به شێوه‌یه‌كی نادیار به‌ر له‌و مێژووه‌یش، جێگای داخه كه ئێستا پاش سه‌دان ساڵ زۆر له كوردان هه‌ن كه‌م و زۆر بیر له ڕزگاركردنی پارچه‌كانی كوردستان له چوارچێوه‌ی ئه‌و وه‌ڵاتانه‌دا ده‌كه‌نه‌وه كه داگیریان كردوون. ئه‌مه لێكدابڕانی ته‌واوی پارچهكانه له یه‌كتری و هێنانه‌دیی و یاخود قبووڵكردنی ڕێكه‌وتننامه‌ی سه‌فه‌وی و عوسمانییه‌كانی سه‌دان ساڵ له‌مه‌وپێشه.
چه‌ند ساڵێك لهمهوپێش و له ده‌ره‌وه‌ی كوردستاندا به‌هۆی ده‌ستتێوه‌ردانی دوژمنانی گه‌لی كورد له سه‌روه‌رییه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان هه‌ندێك بۆچوونی نادروست و شێواو و ده‌ستكرد سه‌باره‌ت به كوتانه‌وه‌ی زیاتری كێشه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان له‌ملا و ئه‌ولا سه‌ریانهه‌ڵدا. یه‌كێك له‌وانه دابه‌شكردنی زمانی كوردی بوو له‌سه‌ر دوو زمان (سۆرانی و كورمانجی) ئه‌مه وه‌ك ئه‌وه‌ی دوو زمان بن نه‌ك دوو زاراوه و هه‌ر یه‌ك سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌ك بن و پێوه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆیان به‌یه‌كه‌وه نه‌بێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش سوودیان له كێشه ناوخۆییه‌كانی كورد به جۆرێك وه‌رده‌گرت و به نموونه‌یان دههێناننهوه.
به‌داخه‌وه له كاتی ئێستادا ئه‌و بۆچوونه نادروسته زه‌قتر وه‌ده‌رده‌كه‌وێ و وای لێهاتووه له هه‌ندێك وه‌ڵاتاندا به‌رله‌وه‌ی پرسیاری ڕه‌گه‌ز و وه‌ڵات و زمان بكرێت، پرسیارێك ڕووبه‌ڕووی كورده‌كان ده‌بێته‌وه، ئه‌ویش: زمانی سۆرانی یان كورمانجی ده‌په‌یڤی؟ واته سۆرانی و كورمانجی وه‌كو دوو زمان له لیستی داموده‌زگاكانی ئه‌واندا تۆماركراوه.
ئه‌مه وای كردووه بۆ نموونه لای به‌شێكی داموده‌زگا سویدییه‌كان ده‌بینرێ كه سۆرانی و كورمانجی وه‌كو دوو زمانی لێك جیاواز بنووسرێن و به‌بێ ئه‌وه‌ی وشه‌ی كوردی‌یان له‌پاڵدا بێت.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێك له به‌رنامه‌ی یه‌كێك له‌و ده‌زگایانه وه‌كو ده‌زگای ناوه‌ندی وه‌رگێڕانی سوید بده‌ین ئه‌وا له به‌شی وه‌رگێڕاندا كه زۆربه‌ی زمانه‌كانی دونیا له لیستهكهیدان، ناوی زمانی كوردی به هیچ شێوه‌یه‌ك نابینرێ به‌ڵكو له‌جێی نووسراوه: سویدی بۆ كورمانجي و سویدی بۆ سۆرانی، و سه‌باره‌ت به زمانه‌كانی تریش ئه‌وا سویدی بۆ هه‌ر یه‌كێ له‌و زمانانه نووسراوه.
ئه‌گه‌ر كورد كوردستانی به پارچهپارچهكراوی قبووڵ بێت، زمانی كوردیشی بۆ دوو پارچه‌ی سۆرانی و كورمانجی قبووڵ ده‌بێت. به‌ڵام گورزی پارچه‌بوونی زمانه‌كه كوشنده‌تر ده‌بێت چونكه سه‌رگرتنی دزهیهكی له‌و شێوه‌یه دابه‌شبوونی نه‌ته‌وه‌ی به‌دواوه ده‌بێت و ئه‌مه‌یش نیازی داگیركه‌رانه له‌ژێر ڕووخسارێكی تردا. كاركردن بۆ نیازێكی له‌و جۆره جگه له نه‌زانی و دواكه‌وتوویی و دره‌نگ تێگه‌یشتن هیچی تری تێدا نییه و مایه‌ی ماڵوێرانییه.
به‌داخه‌وه ئێمه‌ی كورد چۆن وه‌كو نیشتیمان پارچه‌پارچه بووین، به‌دوایشیدا كه‌لتور و ته‌نانه‌ت كهلهپوریشمان په‌رش و بڵاو بوون و چه‌ندین كاره‌ساتی تری له‌و شێوه‌یه‌یش په‌یدا بوون و جێگای سه‌رنجه كه به ئاسانی زاڵ بوونه و ئاواتی تێكدهرانیش وه‌ك هه‌میشه هاتۆته دی.
له سویددا كه وه‌ڵاتێكه دانیشتوانی به هه‌موو پهن‡به‌رانییه‌وه خه‌ریكه خۆی له 9 میلیۆن كه‌س ده‌دات و خاكێكی دوورودرێژی هه‌یه، چه‌ندین زاراوه‌ی ناوچه‌یی تێدایه. ئه‌م زاراوانه ئه‌گه‌ر له وه‌ڵاته باكوورییه‌كانی دراوسێی بترازێ، كه ئاشناییان به هێندێك له زاراوه‌كان هه‌یه، بۆ نموونه زاراوه‌ی ناوچه‌ی سكۆنێ كه زۆر دیاره، ئیتر هیچ لایه‌كی تر به هیچ كام له‌و زاراوانه ئاشنا نین.
كارل- گوستاڤ ڕێنماركهر، مامۆستای وانه‌ی سویدی، ده‌ڵێ: "له سویددا مرۆڤ ده‌توانێ وا دابنێ كه له ساڵی 1541ـه‌وه گه‌شه‌كردنی زمانی سویدی پێی ناوه‌ته قۆناغێكی یه‌ك شێوه‌ییه‌وه." سه‌باره‌ت به‌و بۆچوونانه‌ی كه ده‌ڵێن سۆرانی و كورمانجی له‌نێو زمانی كوردیدا جیاوازییان زۆره و له‌به‌ر ئه‌وه‌یشه ئه‌و ده‌نگه‌یان له ده‌ره‌وه په‌یدا كردووه، بێشك هه‌ر ناچێته قاڵبی سه‌لماندنه‌وه. ئه‌م شێوه جیاوازییه گه‌وره‌یه هه‌ر له زمانی كوردیدا نییه به‌ڵكو له زۆر زمانی تردا پتر گه‌وره‌تره. كارل- گوستاڤ ڕێنماركهر ده‌ڵێ: "له زمانی سویدیدا زاراوه‌ی وای تێدایه كه لێتێگه‌یشتنی زۆر سه‌ختتره وه‌ك بۆ نموونه له زمانی نه‌رویجی كه زمانێكی تره." واته بۆ سویدییه‌كان ئاسانتره له زمانی نه‌رویجی تێبگه‌ن تا به هه‌ندێك له زاراوه‌كانی خۆیان ده‌گات. ئه‌مه له كاتێكدایه كه هیچ زمانێكی دراوسێی یاخود خزمی زمانی كوردی له زاراوه كوردییه‌كان بۆ ئێمه ئاسانتر نین.
ئه‌مانه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش كه زمانی كوردی په‌رش و بڵاوه و فه‌رهه‌نگێكی یه‌كگرتووی كوردی بوونی نییه و كاریش بۆ هێنانه‌دی ئامانجێكی ئه‌وها له كاتی ئێستادا زۆر كزه و ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یش هه‌ژاریی فه‌رهه‌نگ یاخود وه‌كو پێویست گه‌شه‌نه‌كردنی زمانی كوردی ده‌رده‌خه‌ن:
سویدییه‌كان بۆ شازاده‌ی كوڕ ( Prins-en-ar) به‌كارده‌هێنن و بۆ شازاده‌ی كچ ( Prinsess-a-n-or) به‌كارده‌هێنن. كه‌چی له كوردیدا هه‌ردووك هه‌ر شازاده‌ن. سویدییه‌كان ( Farfar) بۆ باوكی باوك به‌كارده‌هێنن و ( Farmor) بۆ دایكی باوك به‌كارده‌هێنن. هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌یش بۆ باوكی دایك ( Morfar) و دایكی دایك ( Mormor) به‌كارده‌هێنن. كه‌چی له كوردیدا ته‌نیا باپیره و داپیره‌ن.
له زۆربه‌ی زمانه‌كانی تردا به وشه‌ی تایبه‌ت نێرینه و مێیینه لێك جوداكراونهتهوه. ئه‌مه كاری نووسین له هه‌موو بواره‌كاندا ساناتر ده‌كات و خوێنه‌رانیش بێ دووباره و چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ی وشه/ ناو له زۆربه‌ی ڕسته‌كاندا، ئاشنا ده‌بن و گومانیشی تێدا نییه كه له هه‌ندێك نووسراوه‌ی وه‌كو ده‌قی چیرۆك و ئه‌فسانه‌كاندا سه‌رنجڕاكێش و بزوێنهرتر ده‌بن. دیاره دووباره‌كردنه‌وه‌ی وشه له هه‌مان ڕسته‌دا زۆر جاران هۆیه‌كه‌ی هه‌ژاریی فه‌رهه‌نگی خودی نووسه‌ره‌كه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێك جاریش خۆسه‌پاندنی چه‌ند مانا/ هاومانایى وشه‌كه‌یه له هه‌مان ڕسته‌دا، بۆیه ده‌بێ وه‌ك خۆیان بنووسرێن و بخوێندرێنه‌وه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێی مه‌به‌ست بوو دووباره‌بوونه‌وه‌ی وشه‌یه، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌یش دووباره‌بوونه‌وه‌ی ناو له هه‌مان ڕسته‌دا هه‌مان ئاڵۆزی ده‌گه‌یه‌نێت.
ده‌رباره‌ی دووباره‌بوونه‌وه‌ی ناو و هه‌ندێك وشه له زمانی نووسینی كوردیدا به هه‌موو زاراوهكانییهوه، ده‌چنه قاڵبی ناچارییه‌وه. بۆ نموونه: له زۆر زمانی نووسین و ده‌ربڕینی تردا، بۆ (ئه‌و/ مێیینه) وشه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه، وه‌كو له سویدیدا ( hon) و له ئینگلیزی‌دا ( she)یان هه‌یه و بۆ (ئه‌و/ نێرینه) له سویدیدا ( han) و له ئینگلیزی‌دا ( he)یان هه‌یه. كه‌چی له زمانی نووسینی كوردیدا (سۆرانی) ته‌نیا وشه‌ی (ئه‌و)مان هه‌یه بۆ هه‌ردووكیانه، واته نێرینه و مێیینه. لێره‌یشدا و له زۆر شوێندا به‌كارهێنانی ته‌نیا وشه‌ی (ئه‌و) بۆ نێرینه و مێیینه، ده‌چێته خانه‌ی تێگه‌یشتنی جۆراوجۆری هه‌ڵه‌وه لای خوێنه‌ران، چونكه نازانرێ مه‌به‌ست له (ئه‌و) كامیانه. له‌و بوارانه‌دا و به‌تایبه‌تی له كاتی وه‌رگێڕانی ده‌ق له ’مانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی بیانییه‌وه بۆسه‌ر زمانی كوردی، ده‌بێ له‌جیاتی (ئه‌و) تایبه‌ت بۆ ناوی مرۆڤ، هه‌ر خودی ناوه‌كه بنووسرێت ئه‌گه‌ر چه‌ند باره‌یش ببێته‌وه و ده‌قه وهرگێڕدراوهكهیش به به‌راورد له‌گه‌ڵ ده‌قه ڕه‌سه‌نه‌كه‌دا قه‌به‌تر و چڕتر بێت. ئه‌مه‌یش هه‌ندێك جار بیری خوێنه‌ره‌كه ماندوو ده‌كات چونكه ئه‌و ناوه نێرینه و مێیینانه‌ی هه‌روه‌ك خۆیان له كوردیدا ده‌نووسرێنه‌وه. ئه‌مه‌یش بۆخۆی كێشه‌یه‌كه چونكه هه‌ندێك جار نازانرێ كه ناوه‌كه كوڕه یان كچه. ده‌یاره ئه‌مه بۆ ئه‌و خوێنه‌رانه‌ی كه شاره‌زاییه‌كی ئه‌وتۆیان له ناوی بیانی نییه.
* * *
تێبینی: ئه‌وه‌ی زیاتر بۆ نووسینی ئه‌م وتاره سه‌رنجی ڕاكێشام: له هه‌ندێك له ده‌زگاكانی سویددا بۆ نموونه "ناوه‌ندی وه‌رگێڕان" له زۆربه‌ی زمانه بیانییه‌كانه‌وه بۆ سویدی و به پێچه‌وانه‌وه‌یش، وه‌كوو: ئینگلیزی- سویدی، سویدی- ئینگلیزی نووسراون. كه‌چی له‌جێی كوردییه‌كه نووسراوه: سویدی- كورمانجی و سویدی- سۆرانی و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌یش ده‌ناسرێ. -- سیروان كاروانی
مببع:http://letif.kurdblogger.com
www.sardasht90.loxblog.com
:: موضوعات مرتبط:
مقالات ,
خواندنیهای جالب ,
اموزش رایگان ,
زبان کردی ,
,
:: برچسبها:
سۆرانی و كورمانجی ,
یان كوردی؟ ,
سۆرانی ,
و ,
كورمانجی ,
,
یان ,
كوردی؟ ,
وبلاگ سردشت ,
www ,
sardasht90 ,
loxblog ,
com ,
کورد ,
کوردستان ,
شردشت ,
ریوان ,
www ,
sardasht90 ,
loxblog ,
com ,
:: بازدید از این مطلب : 1381
|
امتیاز مطلب : 64
|
تعداد امتیازدهندگان : 19
|
مجموع امتیاز : 19